پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسمانی پارێزگاكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و هەورە برووسکە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کاریگەری زیاتر بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسی هەرێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک: 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى
سۆران: 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 28 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.