روونكردنەوەیەك لەبارەی راپۆرتی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق سەبارەت بە بەرزی رێژەی تۆماركردنی شێرپەنجە لە هەولێر بڵاو دەكرێتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكرێت كە 49%ی تووشبووان خەڵكی ناوەڕاست و باشووری عێراقن كە لە هەولێر پشكنین دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە روونكردنەوەكەدا رایدەگەیەنێت "دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات كە ڕێژەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە هەولێر بەرزترینە بە بەراورد بە شارەکانی دیكەی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەداخەوە دوور لە ئەتەكێتی ڕاگەیاندن و دوور لە شیكردنەوە و بنەما زانستییەكان، هەوڵ دەدرێت بە چەواشە هاووڵاتییان تووشی دڵەڕاوكێ و ترس و تۆقاندن بكەن".
تەندروستی هەولێر بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتییان روونكردنەوەیەك دەخاتەڕوو كە ئەمەی خوارەوەیە:-
1- ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق لەسەر بنەمای سیستەمی تۆماركردن و دەستنیشانكردنە، كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ڕاستی و وردی و دروستی لە هەولێر لە باشترین ئاستدایە بۆ تۆماركردن و دۆزینەوەی حاڵەتەكان نەوەك دووربوونی نەخۆش لە چاوی دامودەزگای تەندروستی.
2- کارامەیی پزیشک و كارمەندان و بەردەستبوونی پشکنینە پێویستەکان بۆ دەستنیشانکردن و دیاریکردنی نیشانەی پێشوەختە کاریگەری هەیە لەسەر زوو دەستنیشانکردنی نەخۆش و تۆمارکردن و پتەوی بەرنامەی ڕووپێوی .Screening
3- دەستپێکردنی چارەسەری زوو بەردەستبوونی گشت چارەسەرەکان لە دەرمان و تیشک و نەشتەرگەری، کاریگەری هەیە لەسەر تەمەن درێژی نەخۆش و مانەوەی لەنێو لیستی تۆمارەکان، لەبەر ئەوەشە ڕێژەی تەمەن (75) ساڵە لە كاتێكدا (71) ساڵە لە عێراقدا.
4- بەپێی ئەم ڕاپۆرتەكەی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق لە 49%ی نەخۆشانی شێرپەنجە خەڵكی ئاوارە و پەناهەندە و دەرەوەی هەرێمە لەگەڵ خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كە ڕوو لە شاری هەولێر دەكەن، بەمەش ژمارەی دروستی نەخۆشان لە شاری هەولێر زۆر كەمترە لە ڕێژەی ڕاگەیەندراو.
5- سەرەرای ئەم هۆکارانەی سەرەوە وەکو کەرتی تەندروستی لە شاری هەولێر بەردەوامین لە خزمەتکردنی نەخۆش لەم سەنتەرانەی خوارە:-
1- نەخۆشخانەی نانەکەلی
2- سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاری
3- سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بە تیشک
سەرەرای ئەوانە بەر لە ماوەیەک بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانە دانرا لە شاری هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە ئاماری دروستی تووشبووان و چارەسەری شێرپەنجە لە هەولێری پایتەخت بەمشێوەی خوارەوەیە کە دەردەکەوێت کە ڕێژەی تووشبووان خەڵکی شارەکانی تر و ئاوارە و پەناهەندەکان پێک دێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.