لەلایەن ئاسایشی هەولێر بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا و لە كاتی دەستگیركردنەكەیدا 3 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری پێ بووە.
ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرمان بەناوی (ع. م. ح) دەستگیر کرد.
بڵاویشی كردەوە: لە کاتی دەستگیرکردنیدا، دەستمان گرت بەسەر نزیکەی (3 کیلۆگرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی کریستاڵ و مەریجوانە، هەروەها دەستمان گرت بەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەت و ژمارەیەک فیشەک و چەقۆ و ئامێری پێوانەکردن و کێشانی ماددەی هۆشبەر.
ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییان كرد کە هەمیشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بوونە لە پێدانی زانیاریدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.