شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات ئەمشەو یەكشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران لە كات و بە بڕی جیاواز ببارێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممەوە کەشوهەوایەکی ناسەقامگیر بەشێكی زۆری پارێزگاكانی عێراقی گرتۆتەوە و ئێستا تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباڕی گرتۆتەوە.
راشیگەیاند: پێشبینی دەکرێت درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان بارانبارین بەبڕ و جۆری جیاواز سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
هەروەها رایگەیاند: بە پلە یەك ئەم شەپۆڵە كاریگەری لەسەر کەرکووک و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت و ئەگەری بارانبارینی زیاتریان لەسەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.