وادەی شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین راگەیەنرا كە لە ئەمشەوەوە دەست پێ دەكات و ماوەی چەند رۆژێك دەخایەنێت.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند: پێشبینی دەكرێ لە چەند كاتژمێری داهاتوودا شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراق دەست پێ بكات.
راشیگەیاند: بارانبارینەكە بەشێوەی جیاواز و لە كاتی جیاوازدا دەبێت، لە هەندێك ناوچە بارانبارینەكە بە لێزمە دەبێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە شەپۆڵە بارانبارینەكە بۆ سبەی دووشەممەش بەردەوامی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.