Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:26

ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری قیڕ وەرگەڕا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە لە شارەدێی مەیدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە قیڕ هەڵگرتبوو، وەرگەڕا و شوفێرەكەی بە سەختی بریندار بوو.

رووداوەكە لە گوندی گۆڕی گنووش لە سنووری شارەدێی میدان رووی دا، ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەی وەرگەڕاوە لە جۆری ڕینۆ بووە کە باری قیری بارکردبوو.

لە ئەنجامی رووداوەكە شۆفێرەکە كە لە دایكبووی ساڵی 1997ـە بە سەختی بریندار بوو و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند كە لەلایەن تیمەكانیانەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.