وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوانزدەی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێى ئەو نمرانەى بەدەستمان گەیشتووە ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتیەکان و هەروەها لەسەر داواکارى بەشێک لەو دەرچوانەو کەسوکارەکانیان، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لەبەر ئەم گرفتانە ڕاگیراوە تا ئەوکاتەی ئەو پرسە بەتەواوەتی یەکلای دەکرێتەوە و وەزارەتەکەمانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.
خوێندنى باڵا: تا یەکلایکردنەوەی پرسی تاقیکردنەوەکان ئەنجامی وەرگرتن لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاناگەیەندرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.