Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 16:26

زیاتر لە 26 هەزار پێشمەرگە مووچەكانیان لە رێگەی هەژماری من وەرگرت

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوکاری هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکیی زیاتر لە 26,000 پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان و تا ئێستا بەشی هەرەزۆریان لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە مووچەكانیان وەرگرتووە.

ئەو پێشمەرگانەی لیوا هاوبەشەکان لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەتوانن سەردانی زیاتر لە 75 ناونیشانی جیاواز بکەن بۆ ڕاکێشانی مووچەکانیان.

تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 6 هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان مووچەكانیان خراوەتە سەر هەژماری من و دەتوانن لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە مووچەكانیان وەربگرن.

ئامێرەكانی راكێشانی پارەی پڕۆژەی هەژماری من لە پارێزگای سلێمانی دەكەونە ئەم شوێنانەی خوارەوە:-

1-  شەقامی سالم، بەردەم سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

2- شەقامی سلێمانی-کەرکووک، بەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی، ڕیزی شەکرەکە.

3- بەکرەجۆ، بەرامبەر فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.