وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) هاوشێوەى دەرچوانى زانستى و وێژەیی و ناوچە دابڕێنراوەکان، (696) دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون.
وهزارهت ڕایگهیاندووه، ئەمساڵ بۆ یەکەمینجارە دەرچوانى قوتابخانه پیشەییەکان ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەرچووانى ئامادەیی شوێنى وەرگرتنیان ڕادەگەێندرێ، ژمارەى دەرچوى ئامادەییە پیشەییەکان لە ساڵى خوێندنى (2023-2024) و ساڵانى پێشتر گەیشتە (1145)، لە ئەنجامدا (696) یان وەرگیران و (138)ى دیکەیان وەرنەگیران، هاوکات (311) دەرچوى پیشەیی فۆرمى داواکاریان پێشکەش نەکرد.
خوێندنی باڵا ئاماژهی بهوهش داوه، جیاواز لە ساڵانى ڕابردوو، دەرچوانى ئامادەییە پیشەییەکان لەگەڵ دەرچوانى بەشەکانى زانستى و وێژەىی شوێنى وەرگرتنیان ڕاگەیەنرا و بەهەمان پرۆسە دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە وێبسایتى ڕێگەى زانکۆ (regayzanko.com) بدۆزنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.