بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشكرای دەكات كە توانیویانە سێ بازرگانی بیانی ماددەی هۆشبەر لە شاری هەولێر دەستگیر بكەن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لە چالاکییەکدا تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دوێنێ یەكشەممە لەنێو شاری هەولێر توانییان بڕی 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن".
بڵاویشی كردەوە "ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن 3 تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوونە نێو شاری هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوە" .
ئاماژەی بەوەش دا كە دوای دەستگیرکردنییان، هەر سێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەیەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.