ئهمڕۆ دووشەممە 11/4، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق كرد.
تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کار و پرۆژە خزمەتگوازارییەکانی بدات و خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پێکهێنانی حکوومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و دوورخستنەوەی لێکەوتەکانی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.
سهرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.