Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:05

پۆلیسی هەولێر: چەند تۆمەتبارێک به‌ تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیر کران

کوردستان TV
100%


پۆلیسی  هەولێر  هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دیکەی دزراو دەکەن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4 ی11ی2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌،چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کران لە کات و شوێنی جیادا چەند ماتۆڕسکیلێکیان دزی بوو.

ئاماژە بەوەش داوه‌، سەرجەم تۆمەتباران، ئێستە دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.

پۆلیسی هەولێر هۆشداریی دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دزراو دەکەن، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر و ڕادەستی دادگایان دەکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.