کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی10ی2024، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەندێ کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر لەناوچە شاخاوییەکان، پله‌كانی گه‌رماش نزم دەبێەوە بە (2-3) پلە بەراورد تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی سێشه‌ممه 5ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێ بەرەو ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ش خستووه‌ته‌ڕوو، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمار کراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.