سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل شه‌ڕ له ناوچه‌كه رابگرێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ده‌بێت بۆ هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر تاران.
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، دوێنی له كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری خۆمان به‌بێ وه‌ڵام ناهێڵینه‌وه و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام بدرێت، ڕوبه‌ڕوی وه‌ڵامێكی توند ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به سیاسه‌ته‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه و شه‌ڕ ڕابگرن و خه‌ڵكی سڤیل و خه‌ڵكی بێ‌تاوان له ناوچه‌كه نه‌كوژن، ڕه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆر و چڕی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه هه‌بێت.
پزیشكیان گوتیشی: ئێمه هه‌رگیز شه‌ڕمان ده‌ستپێنه‌كردوه و هه‌رگیز ئامۆژگاری هیچ وڵاتێكمان نه‌كردوه كه بچێته شه‌ڕه‌وه، ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا بو كه هه‌میشه له ناوچه جیاجیاكانی جیهان به ناوچه‌كه‌مانه‌وه شه‌ڕی ده‌ستپێكردووه و ئه‌مڕۆش به پشتیوانیی ئه‌و ئیسرائیل ئاگری شه‌ڕی له ناوچه‌كه‌دا به‌رپاكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.