Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 16:25

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ لافاو زیانی به‌ ژماره‌یه‌ك خانوو، دووكان و ئۆتۆمبێل گه‌یاند

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو زیان به‌ ژماره‌یه‌ك خانوو و دووكان و ئۆتۆمبێل گه‌یشت. 

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و چه‌قی شه‌پۆله‌كه‌ش دوێنێ شه‌و بوو، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ كه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو لافاو دروست بوو و ئاو چووه‌ نێو چه‌ندین ماڵ و دوكان و هه‌روه‌ها زیان به‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی هاووڵاتییانیش گه‌یشت. 

لای خۆشییه‌وه‌ شه‌وی رابردوو بەڕیوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە داوای لە هاووڵاتییان كرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، به‌هۆی لافاو ئۆتۆمبێلێکی زۆر گیریان خواردبوو و ئاو چووته‌ نێو ژماره‌یه‌ك خانوو و دوكان و ئۆتۆمبێل و زیانی پێگه‌یاندوون. بەڕیوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە به‌هۆی مه‌ترسی لافاو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. 

شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌كه‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌ك و بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر چڕتر بوو و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو. 
            
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.