Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 16:04

دوای بارانبارین.. بزانە سبەی كەشوهەوا چی بەسەر دێت؟

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو شەپۆڵێكی بارانبارین رووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كرد، شارەزایەكی كەشناسی ئاماژە بەوە دەكات كە بەهۆی دروستبوونی تەمومژەوە سبەی كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت.

هەڤاڵ سدیق گالۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە شێی ڕێژەیی له هەودا بەهۆی بارانبارینەوە، بەشێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق، دیاردەی تەمومژ ڕوو دەدات.

راشیگەیاند: بەهۆی ئەم تەمومژە مەودای بینین یاخود ئاستی بینین کەم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە پێویسته شۆفێران بەتایبەت لە ڕێگاکانی دەرەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.