Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:12

كۆمیسیۆن: 41 تانە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراون

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات كە 41 تانە دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراون.

ئەمڕۆ یەكشەممە سێیەمین و كۆتا رۆژی تۆماركردنی سكاڵا و تانەكان بوون لە دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

دوای تەواوبوونی ماوەی سكاڵا و تانەدان، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند كە بەشێوەیەكی گشتی 41 تانەیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تۆماركردووە.

تانەكانیش بەمشێوەی خوارەوەن:- هەولێر 12 تانە، سلێمانی 25 تانە، دهۆك 3 تانە و هەڵەبجە 1 تانە.

بەگوێرەی یاساكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەبێت لە ماوەی حەوت رۆژدا وەڵامی تانەكان بدرێنەوە.

ئەم وەڵامانەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەچێتە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان، ئەوانیش دەبێت لە ماوەی 10 رۆژدا بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو وەڵامانە بدەن.

رۆژی یەكشەممە 20ی تشرینی یەكەم پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو و رێژەی بەشداریكردن تێیدا بریتی بوو لە 72%.

لە هەڵبژاردنەكەدا لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا كە 39 كورسی پەرلەمانی بوو لە كۆی 100 كورسی پەرلەماندا.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.