Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:35

پۆلیسی هەولێر: سێ هاووڵاتی بە ڕەگەز سووری بە تۆمەتی دزی و ڕێگری كردن له‌ خه‌ڵك دەستگیر کران

کوردستان TV
100%


 سێ کەسی بە ڕەگەز سووری بە تۆمەتی چەندین کاری دزی، دزی و ڕێگریکردن لە خەڵک دەستگر کران.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر کران، کە هەستابوون بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی لە ژمارەیەکی (مارکێت و دەرمانخانە).

 پۆلیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: تۆمەتباران خەڵکی وڵاتی سووریان، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستگیر کران و دانیان نا بە تاوانەکانیان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، تۆمەتباران لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان چەکیان بەکارهێناوە لە بەرانبەر هەر هەڕشەیەک کە ڕووبەڕوویان بووبێتەوە.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی دراونەتە دادگا.

له‌ كۆتاییدا پۆلیسی هەولێر ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە، کە بە نیازی ئەنجامدانی تاوانن و  ڕایگه‌یاندووه‌،  دەبێت بیر لە سزاکەی بکەنەوە چونکە ئێستادا کەس لە دەست یاسا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەربازی نابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.