ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا قاسم ئەعرەجی پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد.
پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.