Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:19

كۆمیسیۆن: 2901 حاڵه‌تی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر هه‌بووه‌

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین راپۆرتی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت،215 هەزار و960 دەنگدەر تۆمار کراون، له‌و ژماره‌یه‌ 208 هەزار و 521 کەس کە دەکاتە97 له‌سه‌د بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە. 

کۆمیسیۆن دەڵێت،165 بنکە و749 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەبوون. ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، 1926 چاودێری له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌بوونه‌ و 3750 نوێنه‌ری قه‌واره‌ سیاسییه‌كانیش له‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌بوونه‌. 

ئاشكراشی كردووه‌، 2901 حاڵه‌تی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر هه‌بووه‌. دوێنێ به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌ر چوار پاریزگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و پڕۆسه‌كه‌ جیا له‌ پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌موو بنه‌ما و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن پێشێل كران و ته‌واوی پڕۆسه‌كه‌ به‌ نایاسایی به‌ڕێوه‌چوو. به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتیش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت، سكاڵامان تۆمار كردووه‌ و ئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.