پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌نگدانی تایبه‌ت زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و توانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له هه‌ولێر و دهۆك تۆمار بكات.
جیاكردنه‌وه‌ی و هه‌ژماردنی ده‌نگه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمییه‌كانیش پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر و دهۆك سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و له پارێزگه‌ی سلێمانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشێلكارییه به‌رچاوانه و ساخته‌كارییه بێ وێنه‌ی كه ئه‌نجامدرا پارتی ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا و له هه‌ڵه‌بجه‌ش پارتی ته‌واوی پرۆسه‌كه به نایاسایی ده‌زانێت و ده‌ڵێت، سكاڵامان تۆمار كردووه و ئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمییه‌كان له پارێزگه‌ی هه‌ولێر پارتی37 هه‌زار و 595 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و به جیاوازییه‌كی زۆر یه‌كه‌مه و هه‌روه‌ها له دهۆكیش پارتی نزیكه‌ی 23 هه‌زار و 95 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له پارێزگه‌ی سلێمانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌و فشار و پێشێلكاری و ساخته‌كارییه‌ی كه كرا پارتی ده‌نگێكی زۆری ده‌نگدانی تایبه‌تی به‌ده‌ستهێنا، له هه‌ڵه‌بجه پارتی پڕۆسه‌كه به نایاسایی ده‌زانێت و ره‌تیده‌كاته‌وه و ده‌ڵیت، دژ بە هەموو ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن پێشێلكارییەكی زۆر لە هەڵەبجە كرا.
دوپاتیشی ده‌كاته‌وه، دانیشتووانی هەڵەبجە لەم پێشێلكارییانە سارد نابنەوە و لە 20ی تشرینی یەكەم لە دەنگدانی گشتیدا هەڵوێست دەنوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.