کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە وە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به 2 تا 4 پله لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی هه‌ینی 18ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ورده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری بالەکایەتی هەیە.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پله‌كانی گه‌رما به 2 تا 4 پله نزم ده‌بێته‌وه له تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 32 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.