لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ رۆژی دەنگدان، ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
لیژنەكە لە ئاگادارییەكەدا رایگەیاند: لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتیدا، مۆبایل و کامێرا بۆ بنکەکانی دەنگدان لەگەڵ خۆتان مەبەن، چونکە قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە.
راشیگەیاند: کارمەندانی پۆلیس هەر لە دەرگای بنکەکانی دەنگداندا ڕێگاتان پێ نادەن مۆبایل و كامیرا بیبەنە ژوورەوە، بۆیە پێویستە لەگەڵ خۆتان نەیبەن.
دووسبەی هەینی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، رۆژی یەكشەممەش دەنگدانی گشتی لە سەرجەم پارێزگا و شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.