له ڕاگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان، بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان بڕیار درا بە بەردەوامبوونی لێخۆشبوونی 20ی سزای سەرپێچی هاتوچۆ.
ئهوهشی خستووهتهڕوو كه لێخۆشبوونەکە بەردەوام دەبێت، تا بە نووسراوێکی فەرمی دیکە لە کۆتایی هاتنی ئاگادار دەکرێینەوە.
هەر هاووڵاتییەك سزاكانی هاتوچۆی لەسەر بێت، تەنیا 80%ی سزاكە پاكتاو دەكات و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لێخۆشبوون لە20% سزاكەی بۆ دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.