Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:38

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشوور ڕاده‌گه‌يه‌نێت

100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، فەرمانبەران و مامۆستایان ئاگه‌دار دەکاتەوە کە دامەزراوەی (The Academic of Korean Studies)، لە وڵاتی کۆریای باشوور زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا، بۆ ساڵی خوێندنى (2025) ڕادەگەيه‌نێت.

وه‌زاتره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە وڵاتی کۆریای باشوور هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیيانەی خوارەوە، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات: بۆ پێشكه‌شكردن كرته‌ لێره‌ بكه‌

 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکه‌ین،مەرج و داواکارییەکان بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم پێنج ساڵ خزمەتی هەبێت.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65% کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر و 70% کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت، بۆ دکتۆرايش دەبێت ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن دامەزراوەیكه‌وه‌ پشتگیريی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکيی زەمالەکەوه‌ دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.