Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:51

بریاڕه‌ ئه‌مڕۆ تەواوكاریی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە بكرێت

کوردستان TV
100%

 تەواوكاریی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە دەكرێت.

ماڵپەڕی  "بەغداد الیوم" لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە،  بەڵێنی ناردنی تەواوكاریی مووچە دراوە و  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی9ی2024، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە دەكرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە،  ئه‌مرۆ تەواوی ئەو بڕە پارەیەی كە ماوە بۆ مووچەی مانگی هەشت ماوە، رەوانە دەكرێت.

رۆژی پێنجشەممه‌ی 9هه‌فته‌ی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوولیان بەبێ كەموكوڕی و بەو شێوازە پێشكەش كرد كە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ دواین جار داوای كردبوو.

وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كردووه‌، بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروست بووە كە بڕەكەی  243 ملیار دینارە، لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوكاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵییەوە، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.