Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:37

"ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی دوو رۆژی نێوان حكوومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق"

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی نێوان حکوومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "وردەکارییەکان باس کران و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولا بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان هەیە."

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی دارایی، هەژماری من و نەوت باس کران. تیمی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ماوەی دوو ڕۆژدا چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ شاندەکەی عێراق ئەنجامداوە، وردەکاری و ڕوونکردنەوەی تەواویان لەسەر پرۆژەی هەژماری من، کێشەی مووچە و پرسی نەوت بە شاندەکەی عێراق داوە".

گوتیشی "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو کۆبوونەوانە دەکات و بە پیادەکردنی مافی دەستووریی خۆی و مانەوەی لە ڕێککەوتنی کۆمپانیاکانی نەوت، ئامادەیە بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا."

لەبارەی کێشەی نەناردنی 240 ملیار دیناری مووچەی هەرێمی کوردستان گوتی "شاندەکەی عێراق بە هەرێمی کوردستانیان ڕاگەیاندووە كە بەهۆی گومان لە بوونی چەند مووچەخۆرێکی هاوبەش لە میلاکی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پڕۆسەی وردبینی کاتی خایاندووە، ئەنجامەکان ئەرێنی بوون و هیچ گرفتێک لەبەردەم ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان نەماوە".

ڕاشیگەیاند "شاندی هەرێمی کوردستان و شاندی عێراق هاوڕان لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان بە ڕێگەی دانوستان، پێیانوایە دەرئەنجامی گفتوگۆکان ئەرێنی دەبن."

ڕۆژی چواشەممە (25ی ئەیلوولی 2024) شاندی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ شاندی دارایی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانی هەردوولا کرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.