بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
له كۆبوونهوهكهدا سەرۆک وەزیران بە بۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دووپاتیکردەوە کە پێویستە لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان ، بانگەشەیەکی ئارام و شارستانیانە و لە سەر خۆ بکرێت . سەرۆک وەزیران هیوای خواست کە ئەنجامی هەڵبژاردن لە خزمەتی دەسکەوت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی زیاتری دیموکراسیی بێت.
ئەنجومەنی وەزیران بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست وەک هەنگاوێکی سەرەتایی پەسەند دەکات و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات ڕەزامەندی لەسەر بدات.
لە بەرامبەردا دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست سوپاسی ئەم هەوڵەی سەرۆکی حكومهتی ههریمی كوردستان دەکەن و بە هەنگاوێکی بوێرانەی پێناسە دەکەن و دهڵێن بەم بڕیارەی سهرۆكی حكومهت دڵی سی هەزار فەمانبەر و خێزان و کەسوکاریانی خۆش کرد؛ هەروەها دووبارە پاڵپشتی ئێمەیان بۆ حکوومەتدارییان بە دەست هێنایەوە و بەڵێن دەدەین هاوشێوەی ڕابردوو و دڵسۆزانەتر لە خزمەتی خاک و گەلی خۆماندا بین.
له بڕگهیهكی دیكهی كۆبوونهوهدا، ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی له سەرژمێریی گشتی دهكات و دهلێت ، نابێت بۆ هیچ مەبەستێکی سیاسی بەکار بهێنرێت و نابێت ببێتە جێگرەوەی هیچ ڕێکارێکی دەستووری کە لە ماددەی140دا هاتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.