جۆن كێربی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشیمانی ئه‌مه‌ریكا، تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند،سەبارەت بە ئێران، چاوەڕوانی هیچ گۆڕانکارییەکی گەورە ناکەین لە چۆنیەتی هەڵسوکەوتی ئێران بە تایبەت لە مافی مرۆڤ و پاڵپشتیکردنی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچه‌كه به تایبه‌ت له عێراق و سووریا، وەک حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و حزبوڵڵا لوبنان و حەماس.
هه‌وه‌ها وتیشی: ڕێبەری ئێران دەیەوێت بەردەوام بێت لە به‌ربه‌ست بۆ ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەداو ههڕهشهكانشی له ناوچه‌كه راسته‌قینه‌ن.
له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی و عێراقدا هه‌یه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه داعشی تیرۆریست هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ناوچه‌كه‌و پێویستە بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن پێکەوە شکستیان پێبهێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.