بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی سەناتی فەرەنسای کرد.
سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، بە یاوەری د. عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەڕەنسا سەردانی سەناتی فەرەنسای کرد و لەلایەن کاترین دوماس، جێگری سەرۆکی کومسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە، هێزە چەکدارەکان و بەرگريی سهناتی فەرەنسا پێشوازی لێ کرا.
سهفين دزەیی کورتەیەکی لەسەر بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی پێشکەش کرد. هاوکات سوپاسی فەرەنسای کرد کە لە سەرجەم قۆناغەکان، لە ساڵانى هەشتاکان و نۆهەدەکان و لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش پشتیوانیيان لە گەلی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە کردووە. ئەو پەیوەندییە پتەو و مێژووییە هانمان دەدات کار بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیيەکان و ئەو بوارانە بکەین کە جێگەی بایەخی هەردوولان.
هەر لە کۆبوونەوەکە باس لە ڕەوشی هەرێمی کوردستان کرا، وەک ناوچەیەکی ئارام و پەناگەیەک بۆ لەخۆگرتنی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر بە تایبەت لە کاتی شەڕی تیرۆریستانی داعش. ئێستاش ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران لە هەرێم دەژین، کە بووهتە نموونەی پێکەوەژیانی ئاشتیيانە لە نێوان تەواوی ئایین و نەتەوەکان.
جێگرى سهرۆكى كۆمسيۆنى پهيوهندييهكانى دهرهوه خۆشحاڵيی خۆى بە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ سەناتی فەرەنسا نيشان دا و گوتی: هەرێمی کوردستان پێگەیەکی تایبەتی لای فەرەنسا ههيه، وەک چۆن لە ڕابردوو هاوکارتان بووین لە ئێستا و داهاتووش هاوکارتان دەبین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.