ئهمرۆ پێنجشەممە 2024.9.26، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەڕێوەبەری EJCCی پارێزگای هەولێر، لەلایەن قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بە هاوبەشی دەزگای خێرخوازی بارزانی و دەزگای حباء بۆ گەشەپێدان، دووەمین چێشتخانەی خێرخوازی دابینکردنی خواردنى بەیانیان بۆ کرێکاران لە ڕێگای مەخموور کرایەوە.
دوای کردنەوەی چێشتخانەکە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەران و ئەنجامدەرانى ئەو پڕۆژەیە، پڕۆژەکەى بەکارێکى مرۆیی بەرز نرخاند، هەوەها دەستخۆشى لە سەرجەم ئەو خێرخوازانەش کرد کە هەمیشە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگای هەولێر بەشێکی گرنگ بوونە لە گەیاندنى خزمەتگوزارییە مرۆییەکان و هیواى خواست نموونەیان زۆر بێت.
جێگەی باسە، پڕۆژەکە دووەمین پڕۆژەی خێرخوازییە لە هەولێر بۆ دابینکردنی خواردن بۆ کرێکار و کاسبکاران و تێیدا هەموو بەیانییەک لە کاتژمێر 4:30ـی تاکو 6:30ـی بەیانیان خواردن دەدرێت بە زیاتر لە 250 کرێکاران و کاسبکاران.
لە هەولێر دووەمین چێشتخانەی خێرخوازی دابینکردنی خواردنی بەیانیان بۆ کرێکاران کرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.