یۆنامی جەخت لە ژینگەیەکی ئارامی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ ئەوەی دەنگدەران بتوانن بە هۆشیارانە دەنگ بدەن.
نوێنەرایەتیی ئەرکی نەتەوەیەکگرتووەکان، ناسراو بە یۆنامی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و تیایدا دەڵێت: جەخت لە ژینگەیەکی ئارامی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ ئەوەی دەنگدەران بتوانن هۆشیارانە دەنگ بدەن.
یۆنامی لە پەیامەکەیدا داواش دەکات؛ کاندید و لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆی کراوە بەدرێژای هەڵمەتی هەڵبژاردن بکەن. بۆ ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە ژینگەیەکی پارێزراو دابین بکرێت و پێشوازیی لەهەموو کاندیدان بکرێت بەتایبەتی ئافرەتان، چونکە زۆرجار ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.
یۆنامی لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سووربوونی خۆی نیشان دەدات بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و ڕوون کە ڕەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.