دەستەی ناوچە كوردستانییەكان لە راگەیەنراوەكەدا بڵاویکردەوە، بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڕوانین.
راشیگەیاند، ئامانجمانە بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدەین و دەمانەوێت تواناكان یەكبخەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و خەڵكی ئەو ناوچانە كە ئێستا لە شارەكانی دیكەی هەرێم دەژین.
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان لە بارەی سەرژمێرییەوە...
وەك لای ھەمووان ئاشكرایە ، بڕیارە لە ٢٠/١١/٢٠٢٤ ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی دوای چەندین ساڵ لە عێراق و ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت ، بێگومان ئەنجامدانی سەرژمێری بابەتێكی گرنگە و ڕاستەوخۆ گرێ دراوی كۆی لایەنە جیاوازەكانی ژیانە و بە ھۆیەوە دەوڵەت باشتر دەتوانێت سود لە تواناكانی ببینێت و ھۆكارێكی بنچینەیی پێشكەوتنەكانی لەسەر بەندە لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانیكردن لە سەرژمێری كارێكی تەواو ڕاستە، بەڵام ئێمە لە دەستەی ناوچە كوردستانییەكان بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە ئەڕوانین.
لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چونكە لە لایەك ماددەی١٤٠ی دەستوور جێبەجێنەكراوە و لە لایەكی تریش مێژووی سەرژمێریەكانی ڕابردوو ئەزمونێكی تاڵ و كاریگەری خراپیان لەسەر نیشتیمانەكەمان دروست كردووە بە سوپاسەوە لە دەرئەنجامی ھەوڵەكانی وەزارەتی پلان و دەستەی ئاماری ھەرێم كاری جدی كرا بە ئاراستەی نەھێشتنی كاریگەری سیاسی لەسەر پرسەكە، بەڵام بە بڕوای ئێمە پێویستە بە ھە ستیاری وە لەسەر ئەم پرسە بوەستین بۆیە ئێمە لە دەستەی ناوچە كوردستانییەكان ئامادەكاری تەواومان كردووە لە ڕۆژی ١٩/٩/٢٠٢٤ لە شاری ھەولێر دیدارێكی سیاسی لەگەڵ كۆی ھێزە كوردستانییەكانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ڕێك بخەین و بە وردی ھەڵسەنگاندن بۆ ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەین تواناكانیش یەك بخەین بە ئاراستەی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارە و خەڵكی خۆڕاگری ئەو ناوچانە كە ئێستا لە شارەكانی تری ھەرێمی كوردستان دەژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.