Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:27

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجەی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق دانا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە (18 ی ئەیلوولی 2024)، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجەی لە شاری هەولێر، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق دانا.
نەخۆشخانەكە لە 150 تەختی خەواندن و 100 تەختی چارەسەری كیمیایی پێك دێت و تاقیگەیەكی پێشكەوتوو لەخۆ دەگرێت؛ سەرجەم ئامێرە پێشكەوتووەكانی چارەسەری نەخۆشییەكە لەخۆ دەگرێت.
پرۆژەی نەخۆشخانەی شێرپەنجە، لەسەر ڕووبەری 30 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەكرێت و لە پێنج نهۆم پێك دێت؛ بەوەش گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە دەبێت لە هەموو هەرێمی كوردستان و عێراق.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەكەدا گوتی: "لە كابینەی نۆیەمدا خزمەتی كەرتی تەندروستیمان كردووە و زیاتریش پێویستی بە خزمەتە؛ دەبێ هاووڵاتییان لە نەخۆشخانە گشتییەكان هەست بە ئاسوودەیی و هەبوونی خزمەت بكەن".
لە نەخۆشخانەكەدا، تەكنەلۆجیای پێشكەوتووی وەكوو ئێم ئاڕ ئای، سیتیسكان، پێتسكان، چارەسەری تیشك، چاندنی مۆخی ئێسك، وێنەگرتنی گاما و چەندین تەكنەلۆجیای دیكە بەردەست دەبن.
كردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە خزمەتێكی زۆر بە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت و تێچووی زۆری نەخۆشان بۆ چارەسەر دەگێڕێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.