Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:08

نێچیرڤان بارزانی: ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌ ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هاتوون

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دهۆك ئاماده‌ی نمایشی شانۆگه‌ری داستانی كوردستان بوو. 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای بینینی شانۆگه‌رییه‌كه‌ ده‌ستخۆشی له‌ ستافی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م شانۆیه‌ كرد و رایگه‌یاند، نمایشەکە شاکارێکی گرنگ بوو، چیرۆکی کۆڵنەدانی میللەتێک بوو، دەرخەری ئەوەبوو کە ئەو شتانەی میللەتەکەمان پێی گەیشتووە بە ئاسانی نەبووە. 

نێچیرڤان بارزانی گوتیشێ، ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌ ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هاتوون و زۆر به‌ ئه‌سته‌م به‌دیهاتووه‌، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه، گوتیشی، ئه‌مڕۆ هه‌موو ماڵێك چیرۆكێكی ده‌ربه‌ده‌ری و خه‌بات و قو‌ربانیدانی هه‌یه و شانۆ ده‌بێت چیرۆك و به‌سه‌رهاتی گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نێته‌ هه‌موو جیهان.

 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.