بەهۆی دروستكردنی پڕۆژەیەك، بۆ ماوەی حەوت رۆژ رێگای سەرەكی نێوان سۆران – هەولێر دادەخرێت، بۆ ئەم مەبەستە شەقامی جێگرەوە بۆ شوفێران دیاریكراوە.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێران رایگەیاند: بەمەبەستی کارکردن لە پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران کە شەقامی سەرەکی سۆران ـ هەولێرە، لە سبەی چوارشەممەوە شەقامەكە دادەخرێت.
راشیگەیاند: شەقامەكە سبەی لە کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ ماوەی 7 رۆژ رێگەی هاتن و چوون دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە لە ماوەی داخستنەكەدا، دووسایدی کەمەربەندی سۆران دەبێتە رێگەی سەرەکی بۆ سۆران.
لەم وێنەی خوارەوە رێڕەوی داخستنی رێگایەکە دیاریکراوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.