میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، شه‌وی رابردوو حیزبوڵڵای لوبنان ده‌یان هاژه‌كی گرتووه‌ته خاكی ئیسرائیل و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئیسرائیل توانیویه‌تیی لانیكه‌م بیست له‌و هاژه‌كانه تێك بشكێنێت كه لە لوبنانەوە بەرەو شاری نەهاریە و ده‌وروبه‌ری ئاراستەکرابوون.
هاوکات دەستەی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ئەنجامی کەوتنی هاژه‌كه‌كان لە جەلیلی ڕۆژئاوا، ئاگر له چه‌ند شوێنێك کەوتووەتەوە.
ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هایۆم" بڵاویکردەوە، هێرشە هاژهكییهكه هه‌شت شارۆچکەی له ڕۆژئاوای جەلیل له باکووری ئیسرائیل گرتووه‌ته‌وه.
لای خۆیەوە حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر گوندەکانی باشوور و بەتایبەت شارۆچکەی مەعروبی لوبنان، به كاتیۆشا بنكه‌ی نوێی فه‌رمانده‌یی146 ی ئیسرائیلیان له جهعتون كردووه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی میدیای ئیسرائیل دوای ئه‌و هێرشه هاژهكییه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ئاسمانی نه‌هاریا و شارۆچكه‌ی جه‌لیلی سه‌روو لێدراوه و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی توانیویه‌تی زیاتر له 20 هاژه‌ك تێك بشكێنێت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌و هاژه‌كانه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.