بە گوژمەی (1 ملیار و 200 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنی 5 پڕۆژەی گرینگی خزمەتگوزاری دەکرێت لە سەنتەری شاری هەولێر کە پێکهاتووە لە (قیرتاوکردن، کۆنکریتکردن، شۆستە، خۆڵکاری و ئاوەڕۆ).
پڕۆژەکان ئەوانەن:-
1- دروستکردنی شەقامێکی (20 م) لە ڕەشکین بە ڕووبەری (12٫000 م2) به گوژمەی (358٫000٫000) سێ سەد و پەنجا و هەشت ملیۆن دینار .
2- قیڕتاوکردنی شەقامی هەولێر بنەسڵاوە بەرامبەر مزگەوتی اسرا و معراج بە ڕووبەری (10٫000 م2) و بە گوژمەی (330٫000٫000) سێ سەد و سی ملیۆن دینار .
3- نۆژەنکردنەوە و کۆنکریتکردنی (9 شەقام) لە گەڕەکی ئیسکان بە ڕووبەری (8٫600 م2) بە گوژمەی (320٫000٫000) سێ سەد و بیست ملیۆن دینار .
4- دروستکردنی شەقامی سەرەکی شاری زیلان بە ڕووبەری (7٫500 م2) بە گوژمەی (130٫000٫000) سەد و سی ملیۆن دینار .
5- دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی لە گوندی سێبەردان بە ڕووبەری (4٫000 م2) به گوژمەی (57٫000٫000) پەنجا و حەوت ملیۆن دینار .
کۆی گشتی ڕووبەر = ( 42٫000 م2 )
کۆی گشتی گوژمە = ( 1٫200٫000٫000 ) یەک ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.