له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، داوا لە هاووڵاتیان ده‌كەین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی و زیان پێ نه‌گه‌یشتنیان گه‌شتی عومره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه نەکەن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه.
بەڕێوەبەرایەتییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، گەشتیاران له‌كاتی چوونیان بۆ گەشتی عومرە مافی خۆیانە بزانن و داوای بینینی گرێبه‌ستی كاركردن له‌و كۆمپانیایه بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئیمزای كردووه به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌یان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌مساڵ به‌هۆی سه‌رپێچیی ڕێنماییه‌كان، تاوه‌كوو ئێستا زیاتر له 90 كۆمپانیا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومته ڕاگیراون و مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراوه گه‌شتی عومره بكه‌ن، تاوه‌كوو كەیسهكانیان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ناوی ئه‌و كۆمپانیانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه گرێبه‌ستیان كردووه و ده‌توانن به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شت بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك هه‌ڵناگرێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه بێته ئاراوه ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌ك گه‌شتیان كردبێت كه ڕێگه‌پێدراو نەبێت، یانیش ڕاگیرابێت یاخود بلۆك كرابێت یاخود كه‌سانێك بن كه به نایاسایی بیانه‌وێت له بواری عومره‌دا وەکو دەڵال کار بکەن.
له كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه لیژنه‌كانی له هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌روه‌ها له ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر بۆ عومره‌كارانی ڕێگای وشكانی به‌رده‌وام چاودێری پرۆسه‌ی عومره ده‌كه‌ن له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن له مافی هاووڵاتیان و ڕێگریكردن له هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك، هه‌ر عومرهكارێك له گه‌شته‌كانیدا كه‌مته‌رخه‌میی له خزمه‌تكردنیان به‌دی كرد، له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌ك، ده‌توانێت سكاڵا له به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره تۆمار بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.