ئه‌مریكا جارێكی دیكه پابه‌ندبوونی خۆی به هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوپات ده‌كاته‌وه.
ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی كرده‌وه، ئەوان پابەندن بە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە تێک‌شکاندن و سەرکوتکردنی داعش، کە هەڕەشەیەکی هاوبەشە.
رۆمانۆوسكی ده‌شڵێت، دڵخۆشە بەگەیاندنی کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بە هێزەکانی پێشمەرگە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئێمە پابەندین بە بەهێزترکردنی تواناکانی هێزەکانی عێراق، لە نێوانیان هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە بەردەوامیی تێکشانی داعش لە عێراق.
رۆژی 6ی ئاب ئه‌مریكا24 تۆپی هایزه‌ری ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد و كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، پێزانینمان بۆ هه‌وڵه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه و بەخشینی ئەم چەکانە بە پێشمەرگە دەرخەری پابەندی ئەمەریکایە بەهاوکاریکردنی پێشمەرگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.