Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:09

سه‌رۆكی حكوومه‌ت: خۆشحاڵبووم کە بەشداریم لە نمایشی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازیی ساندهێرست کرد

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولی 233یەمین ئەکادیمیایی سەربازی شاهانەی ساندهێرست دەربڕی.

ڕۆژی هەینی 9ـی 8ی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی،  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خولی233ـیەمین ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست بەڕێوەچوو.

مەسرور بارزانی،  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، خۆشحاڵبووم کە بەشداریم لە نمایشی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازیی ساندهێرست کرد، پیرۆزبایی لە هەموو دەرچووان دەکه‌م.

قوتابییانی نێودەوڵەتیی لە خولی 233 لە ئەکادیمیایی سەربازی ساندرهێرستی شاهانەی بەریتانیا، مەدالیای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنانیان وەرگرت.

یەکێکیش لە دەرچووانی ئەو ئەکادیمیایە ئارین بارزانی بوو، کە لە نێو 290 کەسدا مەدالیایی پێ بەخشرا، کە هێمای پاشای بەریتانیای لەسەرە.

ئەو مەدالیایە لە ساڵی 2016وە دەدرێتە ئەو قوتابییانەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەو خولەدا بەشداربوون، لە کۆرس و تاقیکردنەوەی سەربازی ئەکادیمیایی شاهانەی ساندهێرستی بەریتانیا.

ئەکادیمیای سەربازی شاهانە دوو سەدەیە دامەزراوە، لە ژێر ناوی خزمەت بکە تاکو سەرکردایەتی بکەی، لەو ئەکادیمیایە چەند جۆرێک کۆرس وەردەگرن، لەوانەی کۆرسی ماوە کورت کە هەشت هەفتە دەخایەنێت، لەگەڵ کۆرسی ماوە درێژ کە 44 هەفتە دەخایەنێت.

ئەکادیمیای سەربازی شاهانە ساندهێرست کۆلێژێکی سەربازی کۆنی بەریتانیایە کە لە ساڵی 1802 دامەزراوە، یەکێکە لە ئەکادیمیا سەربازییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا و بە ناوەندێکی سەرەتایی مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا دادەنرێت. 

ئەو کۆلیژە ئامانجی ئەوەیە کە ببێتە ناوەندێکی نیشتمانی بۆ سەرکردایەتیکردنی هەموو ئەفسەرانی سوپای بەریتانیا لە ئەکادیمیاکەدا، هەروەها ڕاهێنان بە هەموو ئەو قوتابیانە دەکرێت کە لەم زانکۆیە وەرگیراون، قوتابیانی ئەم زانکۆیە پێکدێت لە کور و کچ، هەورەها بۆ ئەوەی ببن بە یەکێک لە ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا و کۆلێژی ساندهێرس هاوتای کۆلێژی ڕۆیاڵ ناڤاڵ بریتانیا و کۆلێژی کرانوێڵی هێزی ئاسمانی شاهانەی سوپای بەریتانیایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.