وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) چەند کورسیەکی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لەبوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کوریای باشور تەرخان کردووە.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیەکان دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000
مەرجەکان:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و کۆنمرەی ماستەری لە (70 )کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ هەردوو بەرنامە پێشکەش بکات. (بۆ ماستەر پێویستە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت، بۆ دکتۆرا پێویستە ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکە.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهش داوه، هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنمایانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت، بۆ هەر پرسیارێکیش یان زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
له كۆتاییدا ڕاگهیهندراوه، دوا کات بۆ پێشکەش کردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر یا لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەکەی تر جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەش کردن بە وردی سەرنجی مەرج و رێنماییەکان بدەن، دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.