Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:58

"تاوتوێی پرسی گۆڕانكاریی كەشوهەوا و كاریگەری بەسەر هەرێمی كوردستانەوە كرا"

کوردستان TV
100%

لە كۆبوونەوەی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە، تاوتوێی پرسی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و كاریگەری بەسەر هەرێمی كوردستانەوە كرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە  د. جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا کرد.

لە دیدارەکدا گفتوگۆ لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکانی میدیا و کاروباری دەرەوە و کارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە کرا.

لایەنێکی دیکەی گفتوگۆی هەردوولا، لەسەر پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و ڕەهەند و مەترسییەکانی ئەو دیاردە جیهانییە و کاریگەری بەسەر هەرێمی کوردستانەوە بوو.

بەیان سامی عەبدولڕەحمان ستایشی ڕۆڵی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کرد لە گەیاندنی پەیامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە هۆشیارییە جۆراوجۆرەکان، بەتایبەتی لە پرسی گۆڕانی کەشوهەوا و پرسەکانی کاروباری دەرەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.