Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:47

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ یادی 47 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه‌، له‌ يادى چل و حەوت ساڵه‌ی دامەزراندنيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى لە  محەمەد حاجی مەحموود سه‌رۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و ته‌واوى جه‌ماوه‌ر و لایەنگرانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەم.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ خەبات و تێكۆشانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان و قوربانييه‌كانى له‌پێناو ئازاديدا ده‌ڕوانم، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و ڕۆڵى له‌ ژيانى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.