فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، تێکشکاندنی سێ هاژهك و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھەروەھا لەناوبردنی وێستگەیەکی کۆنتڕۆڵکردنی زەمینی حووسییەکانی لە یەمەن ڕایگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، سێ هاژهكی کروز و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن تێشکاندووە.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە ھێزەکانیان سەرکەوتووانە، وێستگەیەکی کۆنتڕۆڵکردنی زەمینی حووسییەکانیان لە یەمەن لەناوبردووە.
ڕاشیگەیاندووە: ئەو ئامانجانەی حووسییەکان کە لە یەمەن تێکشێکندراون و لەناوبراون، ھەڕەشە بوون بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا، ھاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە.
تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.