سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 4:30، گەشتیارێکی عەرەب لە کاتی مەلەکردن لە رووباری هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنکا.
رەوەند مەغدید گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە بە رووداوێکی خنکان لەناو رووباری گەلی عەلی بەگ.
راشیگەیاند: دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بۆمان دەركەوت ئەو كەسەی خنكاوە هاووڵاتییەکی تەمەن 49 ساڵەی عەرەبە بە ناوی (زیاد عەبدولقادر) كە بەئەسڵ خەڵکی شارۆچكەی کفرییە، بەڵام دانیشتووی کۆمەڵگای پیرزینە لە شاری هەولێر.
هەروەها رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییەی خنكاوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بە مەبەستی گەشتیاری روویان لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ کردووە، بەڵام بەداخەوە لە کاتی مەلەکردن لەناو ئاو خنکاوە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەش دا كە تیمەکانیان خەریکی گەڕانن بەدوای تەرمەکەی و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران، بۆ ئەمساڵ ئەمە هەشتەمین حاڵەتی خنکانە لە رووبارەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
سۆران / کەریم سمکۆ
وێنە: زیاد عەبدولقادر ئەو كەسەی ئەمڕۆ لە گەلی عەلی بەگ خنكاوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.