وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە سبەی پێنجشەممە هاوكارییەكەی هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەش دەكەن.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە "هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە".
راشیگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە کە سبەی پێنجشەممە 18ی تەمووزی 2024، هاوکاری مانگی 6ی 2024 دابەش بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.