ئەمشەو سێشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دەشتی كۆیە، كەسێك گیانی لەدەست داوە و كەسێكی تریش بریندار بووە.
رووداوەكە لەسەر رێگەی دەشتی كۆیە – دوكان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە.
نەشئەت ئەحمەد یاریدەری پزیشك لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: دوای كەوتنەوەی رووداوەكە، دوو كەس كە شوفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بوونە، گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
راشیگەیاند: شوفێری ئۆتۆمبێلەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە، ئەو سەرنشینەش كە لەگەڵیدا بووە بە سەختی بریندار بووە.
كۆیە / كانیاو حەكیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.