ئەمڕۆ سێشەممە لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر نەشتەرگەرییەكی گەورە بۆ پارێزگاری هەڵەبجە ئەنجامدرا و ئێستا تەندروستی جێگیر و باشە.
راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاوی كردەوە: دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشی و بینینی لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە، سوپاس بۆ خوای گەورە، ڕایدەگەیەنین كە ئەمڕۆ نەشتەرگەریەکی گەورە بۆ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە هەولێری پایتەخت ئەنجامدرا.
بڵاویشی كردەوە: نەشتەرگەرییەكە بریتییە لە كردنەوەی سینگ (فتح الصدر).
هەروەها بڵاوی كردەوە: سوپاس و دەستخۆشی زۆرمان بۆ تیمی پزیشکی و هەموو ئەو کەس و لایەن و هاووڵاتییانە هەیە کە لەخەمخۆری و گەورەیی خۆیانەوە لە تەندروستی پارێزگاری هەڵەبجەیان پرسیووە.
راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش دا كە پشتیوان بەخوای گەورە، لەگەڵ باشبوونی دۆخی تەندروستیدا، پارێزگار لەخزمەت پەیوەندی و هەواڵ پرسینەکانتان دەبێت.
هیواشی خواست ئازاد تۆفیق لە نزیکترین کاتدا بەتەندروستییەکی باشەوە بگەڕێتەوە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.