شەپۆڵێكی دیكەی گەرما بەڕێوەیە كە بە گەرمای هیندی ناسراوە، شەپۆڵەكە عێراق و بەشێك لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە و بەلایەنی كەم ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ناوەندیی كەشناسی میسڕ بڵاوی كردۆتەوە: شەپۆڵی گەرمای هیندی بەڕێوەیە و پێشبینی دەكرێ سبەی چوارشەممە بگاتە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەكێك لەو وڵاتانەش عێراقە.
بڵاویشی كردۆتەوە: بەهۆی شەپۆڵەكە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە و گەرمایەكی بەتین روو لە بەشێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
هەروەها بڵاوی كردۆتەوە: شەپۆڵەكە بەشێوەیەكی گشتی چەند وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها عێراق و ئوردن و میسڕیش دەگرێتەوە.
ناوەندەكە ئاماژەی بەوەش دا كە شەپۆڵەكە سبەی چوارشەممە دەگاتە ناوچەكان و كاریگەرییەكەی بەلایەنی كەم بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.